لە پاکستان لافاو هەڵسا: ٢٩٩ کوژراو

لە وڵاتی پاکستان بەهۆی بارینی بارانی وەرزی گەرما لافاو هەڵسا و ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەزگای بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی پاکستان راگەیاند، لە ٢٦ی حوزەیرانەوە لە وڵات بەهۆی هەڵسانی لافاو و بارینی بارانی وەرزی گەرما ٢٩٩ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ١٤٠یان منداڵن و ٧١٥ کەسیش بریندار بوون.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە شوێنانەی لافاو هەڵساوە هەزار و ٦٧٦ خانوو زیانیان بەرکەوتووە و ٥٦٢یان بە گشتی ڕوخاون.
هەروەها باس لەوە کرا، ٢ هەزار و ٨٨٩ هەزار چۆڵیان کردووە و چالاکییەکان گەڕان و فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە لە زیندان هێرشی کردە سەر ئەندازیار عەباس ئەلسەید یەکێک لە رابەرانی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس لە کەناری ڕۆژئاوا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٢٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٠ هەزار و ٦٧١ کەس.
کاروانی فڕیاگوزاری بۆ غەززە کە لە ئوردنەوە بەڕێوەکەوتبوو لە خاکەکانی داگیرکراو تووشی هێرش باندەکانی جولەکە بوو.
هێزەکانی داگیرکەر و جولەکە داگیرکەرەکان هێرشیان کردە سەر مەقامی یوسف لە ڕۆژهەڵاتی شاری نابلوسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.